٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
دەست بە کار کردنی شارەداری نوێی ئەستەموڵ

"ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" Ekrem İmamoğlu بەربژاری هاوپەیمانی "گەل" سەر بە پارتی ئۆپۆزسیۆنی "کۆماریخوازی گەل"ی تورکیا بە شێوەی فەرمی وەکوو شارەداری نوێی ئەستەموڵ کاری خۆی دەست پێ کرد.

(ABNA24.com) "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" Ekrem İmamoğlu بەربژاری هاوپەیمانی "گەل" سەر بە پارتی ئۆپۆزسیۆنی "کۆماریخوازی گەل"ی تورکیا بە شێوەی فەرمی وەکوو شارەداری نوێی ئەستەموڵ کاری خۆی دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" ٢٣ی ژوەن بۆ دووەم جار بە بردنەوە لە "بین عەلی یەلدیریم" Binali Yıldırım بەربژاری هاوپەیمانیی "جومهور" سەر بە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی تورکیا، بوو بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی شارەداریی ئەستەموڵ.

لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ بۆ دیاری کردنی شارەداری ئەستەموڵ، "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" بەربژاری پارتەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا، لە "بنعەلی یەڵدیریم"ی بەربژاری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی بردەوە، بەڵام ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە هۆی سکاڵای پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە سەبارەت بەوەی کە لەو هەڵبژاردنانەدا گزیکاری ڕووی داوە، ئەنجامی ئەو پرۆسەی  هەڵوەشاندەوە و بەڕێوەچوونی  سەر لە نوێی هەڵبژادنەکانی خستە مانگی ژوەن کە "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" ٢٣ی ژوەنیش بۆ دووەم جار بە بردنەوە لە "بین عەلی یەلدیریم"  بوو بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی شارەداریی ئەستەموڵ





/129